کوردستان

02:25 - 26/02/2019

یه‌كێتی داوای دوو پۆستی باڵاى گۆڕان ده‌كات‌

پەیسەر

یه‌كێتی داوای دوو پۆستی باڵا ده‌كات كه‌ پشكى گۆڕانن و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ركراوه‌، پارتیش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌داوه‌ بدرێن به‌ یه‌كێتى و رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌و پۆستانه‌ رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داوای بریكاری وه‌زیری سامانه‌سروشتیيه‌كان و سه‌رۆكی سندوقی هه‌رێم بۆ داهاته‌نه‌وتیيه‌كانی كردووه‌ كه‌ پۆستى گۆڕانن و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه‌.

پارتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و پۆستانه‌ به‌ یه‌كێتى پیشان نه‌داوه‌ و رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و پۆسته‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌و داواكارییه‌ی یه‌كێتی كێشه‌ی دووه‌می پارتی و یه‌كێتیه‌ و كێشه‌ی یه‌كه‌میش پرسی پارێزگاری كه‌ركوكه‌.

گۆڕان و پارتى رۆژى ١٨ی ٢ رێككه‌وتنیان واژۆكرد بۆ به‌شدارى گۆڕان له‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر پۆسته‌كانى گۆڕان رێككه‌وتوون، پێشتر باس له‌وه‌ش ده‌كرا كه‌ یه‌كێتى داواى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمیشى كردووه‌ كه‌ بۆ گۆڕان یه‌كلابووه‌ته‌وه‌.