02:07 - 26/02/2019
پارتى كاتى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ دیاریكردووه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی پارتی داوه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی گۆڕان و پارتی و كارنامه‌ی حكومه‌تیان بینیوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پارتی و كۆمه‌ڵ پێیان باشه رێككه‌وتنی نێوانیان بكه‌وێته دوای یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی به‌شداری یه‌كێتی وئه‌وكاته رێككه‌وتنی ئه‌و دووحزبه بۆ به‌شداری له‌حكومه‌ت واژۆبكرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"كۆمه‌ڵ له‌دواكه‌وتنی سه‌ردانی پارتی نیگه‌ران نییه چونكه هۆكاره‌كه‌مان بۆ ڕوونكردنه‌وه و به پێی ژماره‌ی كورسیه‌كانیشیان پۆستیان پێده‌درێت، وتیشی كۆمه‌ڵ داوای دوو وه‌زیر و دوو بریكاری وه‌زیری كردووه".
كۆمه‌ڵى ئیسلامى حه‌وت كورسى له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه و تا ئێستا دوو كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى له‌گه‌ڵ پارتى كردووه، به مه‌به‌ستى به‌شداریكردنى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم.