کوردستان

10:56 - 26/02/2019

یەكێتی بۆ وەرگرتنی پارێزگاری كەركوك پێشنیارێكی نوێ دەداتە پارتی‌

پەیسەر

یەكێتی پێشنیاری قائیمقایمی قەزای ناوەندی كەركوك و 3 بەرێوەبەری ناحیە بۆ پارتی دەكات لەبەرامیەر وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگار..

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی پارێزگای كەركوك پێشنیاری قائیمقایمی قەزای ناوەندی كەركوك و سێ بەرێوەبەری ناحیەی بۆ پارتی كردووە .

راشیگەیاندووە ئەگەر پارتی پێشنیارەكان رەت بكاتەوە ئەوە یان لەرێگەی بەغدادوە ئەو پۆستە وەردەگرن یان چاوەڕێ دەكەن مانگی 11 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكرێت بۆ ئەوەی لەرێگەی دەنگدانەوە ئەو پۆستە وەربگرنەوە.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە پارتی رایگەیاندووە ئەوان پێیان باشە یان نەجمەدین كەریم بگەڕێتەوە بۆ كەركوك وەك پارێزگار یان پارێزگارێكی كوردی بێلایەن بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بكرێت.