11:41 - 24/02/2019
پلانی نوێی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك و وەزارەتی داد
یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەردوو پۆستی وەزارەتی دادی حكومەتی ناوەند و پارێزگاری كەركوك دەیەوێت گەڕێكی دیكەی دانوستان لەگەڵ پارتی ئەنجامبدا، لە ئەگەری نەگەیشتنە رێكەوتنی پلانی داهاتووی یەكێتی بۆ وەرگرتنی ئەو دوو پۆستە گەڕانەوەیە بۆ بەغدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە بە پەیسەرپرێس دراوە، یەكێتی بۆ وەرگرتن و چارەسەركردنی پرسی ئەو دوو پۆستە ده‌یه‌وێت جارێكی تر له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و باسه بوروژێنێنه‌وه.
یه‌كێتی پلانی داهاتووی ئه‌وه‌یه گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌نه رێكه‌وتنی كۆتایی، ئه‌وا ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ به‌غدا و له‌و رێیه‌وه پۆسته‌كانی بۆ حیزبه‌كه‌یان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ی زانیوه، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و دوو پۆسته ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها له‌رێی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناچار بكه‌ن، ئه‌و دوو پۆسته‌یان بۆ یه‌كلایی بكاته‌وه