06:01 - 23/02/2019
پەیسەر وەڵامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ نامەكەی بارزانی ئاشكرا دەكات
مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، له كۆبوونهوهكهی ئهمڕۆیدا تاوتوێی نامهكهی بارزانیكرد و تیایدا دهستپێشخهرییهكهی مهسعود بارزانی قبوڵ كرد.
بهپێی ئهو زانیاریانهی له مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستانهوه به پهیسهرپرێس دراوه، مەكتەبی سیاسی لەكۆبونەوەكهی ئهمڕۆیدا دەستپێشخەری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیان قبوڵكردووە بۆ دەستكردنەوە بەدانوستانەكان.
مەسعود بارزانی لە نامەكەیدا بۆ كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندبوو، پارتی ئامادەیە دەنگ بەكاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت بدات، و هەروەها پارتی لەپێناوی پێكهێنانی كابینەی حكومەت پۆستی زیاتری لە مافی خۆی بۆ یەكێتی دیاریكردووە.
هەروەها بارزانی ئەوەشی بە كۆسرەت رەسوڵ راگەیاندووە، پێویستە یەكێتی و پارتی بگەرێنەوە بۆ لێكتێگەیشتنی 5ی شوبات دەربارەی پۆستەكانی كابینەی حكومەت.
سەبارەت بە پۆستی پارێزگار كەركوك و وەزیری دادیش بارزانی داوای ئەوەی كردووە كە پێویستە لەسەر ئەو دوو پرسە هەردوو لا دەست بە گفتوگۆ بكەنەوە و لەرێگەی لیژنە هاوبەشەكانەوە بگەنە رێككەوتن.
دوای دانیشتنی 18ی ئەم مانگەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی یەكێتی و پارتی بایكۆتی دانیشتنەكانی یەكتریان كرد و پەیوەندییەكانی ئەو دوو حیزبە بەرەو ئاڵۆزی چوو، بارزانی بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە, لە نامەكەیدا داواشی لەیەكێتی كردووە بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بەمەبەستی چارەسەری كێشەكان.
هەر بەپێی زانیارییەكان و بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان یەكێتی و پارتی بڕیارە سبەینێ یەكشەممە وەفدێكی پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی سەردانی شاری سلێمانی بكات بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.