03:37 - 21/02/2019
پارتی پەیوەندی بەكۆمەڵی ئیسلامیەوە دەكات
پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیوەندی بەكۆمەڵی ئیسلامیەوە دەكات و به به‌رپرسانی ئه‌وحیزبه راده‌گه‌یه‌نن سه‌ره‌تای هەفتەی داهاتوو سەردانیان دەكەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندی بە كۆمەڵی ئیسلامیەوە كردووە و پێی راگەیاندوون كە دەیانەوێت بەشداری حكومەت بكەن و هەفتەی داهاتووش سەردانیان دەكەن و ناوەرۆكی رێككەوتنەكەی پارتی و گۆرانیان بۆ دەبەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه پارتی و كۆمه‌ڵ ده‌رباره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و پارتی ده‌یه‌وێت به پێدانی دوو وه‌زاره‌ت كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كابینه‌ی نوێ به‌شداری پێ بكات.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشتر رایگه‌یاندبوو چاوه‌ڕوانی، كارنامه‌ی حكومه‌ت و قورسایی به‌شداری پێكردنیان ده‌كه‌ن ( به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن) له ئه‌گه‌ری به‌دڵبونی كارنامه‌ی حكومه‌ت ئه‌وا به‌شداری كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ن.
ئەم پەیوەندیە لەكاتێكدایە دوێنێ بافڵ تاڵەبانی كوڕەگەورەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی سەردانی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كرد و داوای لێ‌كرد تا یەكێتی وپارتی رێكنەكەون با كۆمەڵ بەشداری حكومەت نەكات، و داواشیكردووە نەچێتەوە ناو كۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان.