کوردستان

02:20 - 21/02/2019

دژی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان پیاوێك لە ئەڵمانیا ئاگر لەجەستەی بەردەدات‌

پەیسەر

وەك نارەزایەتی دژی دەستگیركردنی ئۆجەلان پیاوێك لە ئەڵمانیا ئاگر لەجەستەی بەردەدات

رۆژی چوارشەممە پۆلیسی شاری كریفلیدی ئەڵمانیا رایگەیاند پیاوێكی تەمەن 43 ساڵ دژی بەردەوامی زیندانیكردنی ئۆجەلان لەبەردەم دادگای شارەكە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆیەوە بەسەختی برینداربووە،و دواتریش رەوانەی نەخۆشخانەیەكی تایبەتمەند كراوە بەمەبەستی چارەسەر كردنی، ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە قوربانیەكە لەلایەن پۆلیسەوە ناسراوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان رۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1999 لەشاری نایرۆبی پایتەختی كینیا وە رفێندرا و رادەستی توركیا كرایەوە، لەوكاتەوە لە زیندانی ئیمراڵی زیندانیكراوە