03:34 - 27/11/2018
له هه‌ولێر چۆن ڤیزای ئه‌ڵمانیا ده‌فرۆشرێت؟
ئاژانسێكی ئه‌ڵمانی له راپۆرتێكدا، په‌رده له‌سه‌ر نهێنی چۆنێتی فرۆشتنی فیزای ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات.
شپێگڵ له‌رێی هاوڵاتییه‌كی سورییه‌وه، كه له كونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا له شاری هه‌ولێر به پاره فیزای ئه‌ڵمانیای وه‌رگرتووه، نهێنییه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا ناوی پیاوه سوریه‌كه، به م. جاسم هاتووه و به شپێگلی گوتوه: "لە ساڵی 2015ەوە منداڵەكانم نەبینووە، پێش شه‌ڕی سوریا ژنەكەم و چوار منداڵم بە ڕێگای قاچاخ بەرەو ئەڵمانیا ڕۆیشتوون."
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه م. جاسم هه‌وڵی زۆریداوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی كونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیاو به شێوه‌ی فه‌رمی بگاته لای ماڵ و منداڵه‌كانی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بوون.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه باس له‌وه‌كراوه كه جاسم لە پایزی 2017 و له شاری هه‌ولێر قاچاخچییه‌ك دەبینێت، دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌ون كه جاسم به فڕۆكه و به فیزای ئه‌و وڵاته‌وه بچێت بۆ ئه‌ڵمانیا، بۆ ئه‌و كاره‌ش قاچاخچییه‌كه داوای 12 هه‌زار دۆلاری كردووه.
جاسم به مامه‌ڵه‌كه رازی ده‌بێت و وه‌ك خۆی به شپێگلی راگه‌یاندووه: ئه‌وه‌نه تامه‌زۆری بینینی منداڵه‌كانم بووم، تەنانەت ئەگەر داوای 15-20 هەزاریش دۆلاریشی بكردایە ئامادەبووم بیده‌م.
هه‌روه‌ها شپێگل ئه‌وه‌ی نوسیوه، كه پاش ئەوەی قاچخاچییەكە هەموو شتەكانی بۆ تەواو دەكات و ڤیزایەكی ئەڵمانی لە كونسوڵخانەی ئەڵمانیای هەولێر لە بەرواری 18ی ئۆكتۆبەری 2017 وەردەگرێت، دوای دوو هەفتە دەبێتە خاوەنی ڤیزایەكی ئەڵمانی و بە پاسپۆرتەكەیەوە دەلكێنرێت.
جاسم لە فرۆكەخانە دەبێت لە ڕێگای بەغداوە بۆ ئەستانبوڵ گەشتەكەی ئەڵمانیا دەكات و لە 21ی ئۆكتۆبەری 2017 دەگاتە ئەڵمانیا بەبێ ئەوەی هیچ كێشەیەكی بۆ دروست بێت. لە ئەڵمانیاش كەسێك چاوەڕێی كردووە پاسپۆرتەكەی لێوەرگرتووە بۆ ئەوەی كەس پرسیاری لێنەكات."
سه‌رچاوه: spiegel