03:19 - 19/02/2019
ناوەڕۆكی نامەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ یەكێتی
لەبارەی ئەگەر راگەیاندنی دوو ئیدارەییهوه باڵیۆزخانەی ئەمریكا نامەیەك ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی پەیسەرپرێس كەوتوە، شەوی رابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریكا نامەیەكی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە و لەنامەكەدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا هۆشداری داوەتە یەكێتی لە هەوڵدان بۆ دووئیدارەیی.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تا ئێستا بە فەرمی باسی پلانی دوو ئیدارەیی نەكردووە، بەڵام بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی لە میدیاكانەوە باسكراون و ئهویش ئهوهیه كه یهكێك لە ئەگەرەكانی بەردەمی یەكێتی راگەیاندنی دوو ئیدارەییە گەر بێت داواكاریەكانی لە كابینەی نوێ و كەركوك جێبەجێ نەكرێت.
لە نامەكەیدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا راشیگەیاندووە، ئەو هەنگاوە دوای ریفراندۆم هەڵەی دووەمە و دوو ئیدارەییش خزمەت هەرێمی كوردستان ناكات و بەڵكو بە زیان بۆ هەرێم و ئەزمونی سیاسی كورد دەكشێتەوە، هەروەها ئەو كارەشی بە خزمەتی وڵاتێكی دراوسێ لەقەڵەم داوە.
زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوەشدەكەن كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە نامەكەیدا ئەوەشی نوسیوە، بیركردنەوە لەهەنگاوی تاكلایەنە بۆ دوو ئیدارەی خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لەعێراق ناكات و ئەنجامدەرەكانی ڕووبەڕووی بەرپرسیاریەتی چاوەروان نەكراو دەكاتەوە.