کوردستان

06:22 - 17/02/2019

زانیاری نوێ لەبارەی كۆبوونەوەكەی ماڵی كۆسرەت رەسوڵ‌

پەیسەر

ئێوارەی دوێنی و دوای كۆبونەوەكەی پارتی و گۆڕان، شاندی پارتی سەردانی ماڵی كۆسرەت رەسوڵیان كرد، پەیسەرپرێس ناوەرۆكی كۆبونەوەكە ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستیكەوتووە،دوای ئەوەی وەفدی پارتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان گەیشتنە رێككەوتن دەربارەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، وەفدی پارتی سەردانی ماڵی كۆسرەت رەسوڵیان كردووە و لەگەڵ بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی كۆبوونەوە.

بە پێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی یەكێتی داوای ناوەرۆكی رێككەوتنی پارتی و گۆرانیان كردووە و شاندی پارتیش رێككەوتنەكەی خستۆتە بەردەمیان و داواشی لە یەكێتی كردووە نەرمی بنوێنێت و بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم بكات.

لەبەرامبەردا، یەكێتی سوربووە لەسەر ئەوەی كە دەبێت پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان یەكێتی و پارتی رێككەوتنی دووقۆڵی نێوانیان واژۆ بكەن و پرسی پارێزگاری كەركوك و وەزیری دادیش بۆ یەكێتی یەكلایی بكرێتەوە.