کوردستان

04:55 - 17/02/2019

زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان‌

پەیسەر

سبەینێ دووشه‌ممه‌ 18ی شوبات، كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دریچت و جگە لەیەكێتیش تەواوی فراكسیۆنەكان بەشداری دەكەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە پارتی سورە لەسەر كۆبونەوەی 18ی مانگی پەرلەمانی كوردستان و هەاڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و هەموو فراكسیۆنەكانیش جگە لەفراكسیۆنی یەكێتی بڕیاری كۆتاییان دەربارەی بەشداریكردن لەكۆبونەوكە كردووە.

بەپێی زانیاریەكان فراكسیۆنەكانی شیوعی و نەوەی نوێ و یەكگرتوو دەنگ بەكاندیدەكانی دەستەی سەرۆكایەتی نادەن و پارتیش دەیەوێت سەرۆكی كاتی بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت كە پێدەچێت لەپێكهاتەی مەسیحیەكان بێت و دوای یەكلایی بونەوەی یەكێتی دەست لەكاردەكێشێتەوە.

فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێش ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌بێت و هەوڵیش دەدەن ئاستەنگ بۆ رێككەوتنی پارتی و لایەنەكان دروست بكەن.