10:18 - 17/02/2019
پەیسەرپرێس ناوەرۆكی لێكتێگەیشتنی پارتی و گۆران ئاشكرا دەكات
دوێنێ شه‌ممه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گه‌یشتنه رێكه‌وتن و لێگه‌یشتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و چوار ساڵی داهاتووی حكومڕانی هه‌رێم.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە پارتی و گۆڕان لەسەر پرسی بەشداری لەحكومەت گەیشتونەتە لێكتێگەیشتن، و لەسەرەتای لێكتێگەیشتنەكەشدا هاتووە رێككەوتنی پارتی و گۆڕان بۆماوەی چوار ساڵ دەبێت و هەردوولا لەسەر پرسی كارنامەی حكومەت و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی گەیشتوونەتە رێككەوتن.
رێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر دوو ئاست نوسراوه كه ئاستێكی به‌شداری سیاسییه و ئاستێكیشی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مافی ته‌واوی هه‌یه په‌رله‌مانتاره‌كانی له په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له وه‌زاره‌ته‌كان و چالاكبوونیان بۆ چاودێریكردنی گه‌نده‌ڵی كار بكه‌ن و بانگهێشتی وه‌زیره‌كان بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی چۆنێتی حكومڕانی هه‌رێم گۆڕان و پارتی رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت كابینه‌ی نوێ، له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و میكانزمێكیش بۆ گەرانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان دیاریبكرێت.
هه‌روه‌ها گۆڕان و پارتی رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا سندوقی داهاته نه‌وته‌ییه‌كان دابنرێت و ته‌واوی داهاتی نه‌وت و غاز بچێته ئه‌و سندوقه‌وه و شه‌فافانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، جگه له‌وه‌ش رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پەرلەمانی كوردستان بكرێتە مەرجەعی بڕیاردان و دەسەڵاتی لێپرسینەوەی لەهەموو وەزیر و بەرپرس و سەرۆكی هەرێم هەبێت.
سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕاوه‌كان پارتی و گۆڕان له رێكه‌وتنه‌كه‌یان، ئه‌وه‌یان ئیمزا كردووه كه هەردوولا هەوڵی چارەسەری كێشەی ناوچە دابڕێندراوەكان لەرێگەی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی دەدەن.
له‌باره‌ی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون، كه سنورێك بۆ دەستوەردانی وڵاتانی دراوسێ لەخاكی هەرێم دابنرێت، هەركێشەیەك هەبێت دەبێت لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێت.
سه‌باره‌ت به پۆسته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و پشكی گۆڕان له‌و كابینه‌یه، رێكه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كراوه كه گۆڕان جێگری سەرۆكی هەرێم لەرێگەی دەنگدانی پەرلەمانیەوە وەردەگرێت، لەگەڵ 4 وەزارەت و 6 بریكاری وەزیر كه (بریكاری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی تێدایه). جگه له‌وانه‌ش گۆران لەنوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەدەرەوە بەشدار دەبێت، هەروەها لە سەرجەم وەزارەتەكان بەرێوەبەری گشتی وەردەگرێت بەپێی خشتەیەكی دواتر.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه بۆ گۆران دیاریكراوه بریتین له( وه‌زاره‌تی دارایی - وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی - كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌روه‌ها یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی ( شاره‌وانی - ئاوه‌دانكردنه‌وه).