کوردستان

03:01 - 16/02/2019

حكومەت هەناردەی نەوت بۆ ئێران رادەگرێت و فشاری ئێران ئاشكرا دەبێت‌

پەیسەر

حكومەتی هەرێم لەژێر فشاری ئەمریكادا هەناردەی نەوت بۆ ئێران رادەگرێت، تارانیش فشارەكانی لەسەر یەكێتی زیاد دەكات...

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە رۆژی پێنج شەممە كونسوڵخانەی ئەمریكا نامەیەكی وڵاتەكەی گەیاندۆتە پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و تێیدا داواكراوە بەزوترین كات هەناردەی نەوتی هەرێم و كەركوك بۆ ئێران لەرێگەی تەنكەرەوە رابگیردرێت، سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت لەنامەكەدا هەرەشەی رێكاری توند دژی هەرێم كراوە ئەگەر بەردەوام بێت لە پێشێلكردنی سزاكانی واشنتۆن دژی تاران.

بەپێی زانیاریەكان ئێوارەی هەمان رۆژ بەرپرسانی پارتی پەیوەندیان بە بەرپرسانی یەكێتیەوە كردووە و باسی ناوەرۆكی نامەكەیان بۆ كردوون هەردوولاش دەست بەجێ لەسەر راگرتنی هەناردەی نەوت رێككەوتوون و مەرزەكانیان ئاگاداركردۆتەوە رێگە بەتێپەربوونی هیچ تانكەرێكی سوتەمەنی بۆ ئێران نەدەن.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت دوای ئەو هەنگاوە ئێران بەتەواوەتی لە هەڵوێستی یەكێتی نیگەران بووە و فشارەكانی چركردۆتەوە بۆ ئەوەی پابەند نەبێت بەسزاكانەوە، و بەرپرسانی یەكێتیش داوایان لەبەرهەم ساڵح كردووە روننكردنەوە بداتە تاران بۆ و هەوڵ بدات قەناعەتیان پێ بكات كە بەناچاری ئەو هەنگاوەیان ناوە.

بەپێی زانیاریەكانی ئەمریكا داوای لەهەرێم و بەغداد كردووە ئەو نەوتەی پێشتر هەناردەی ئێرانیان دەكرد لەمەودوا هەناردەی ئوردنی بكەن.