02:01 - 16/02/2019
پۆستەكانی یەكێتی لە كابینەی نۆیەم
لەدوایین كۆبوونەوەیاندا،پارتی دیموكراتی كوردستان بەركەوتەی یەكێتی نیشیمانی كوردستانی لە كابینەی نوێ دیاریكرد و یەكێتیش بە پۆستەكانی رازییە.
بەپێی زانیارییەكانی بەردەستی پەیسەرپرێس، پارتی دیموكراتی كوردستان لە پۆستە سیادییەكان پۆستی (سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت) و هەروەها چوار وەزارەتی لە كابینەی نوێ بۆ یەكێتی دیاریكردووە.
لەبارەی پۆستەكانی دیكەوە پارتی بە وەفدی یەكێتی راگەیاندووە، ئەوان شەش بریكار و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و4 نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەدەرەوە دەدرێتە یەكێتی.
لەبارەی بەركەوتەی یەكێتی لە كابینەی نوێ سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە پەیسەری راگەیاند، یەكێتی بە پشكی خۆی لە كابینەی نوێ رازییەو ئەوەشی بە روونی بە وەفدی پارتی راگەیاندووە كە جگە لەو پۆستانە داوای پۆستی دیكە ناكات و بەركەوتەكەی خۆی قەبوڵە.