12:41 - 15/02/2019
یه‌كێتی و بافڵ تاڵه‌بانی دوو داواكاری له كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وه‌فدی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندوون كه پێیان باشه كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت بافڵ تاڵه‌بانی داوای له عه‌لی باپیر كردووه ده‌نگ بده‌ن به‌بێگه‌رد تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
دوێنێ پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس له‌وكۆبوونه‌وه‌دا به‌رپرسانی یه‌كێتی دوو داوایان له وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، یەكێتی داوای لەكۆمەڵ كردووە بەشداری حكومەت بكات بۆ ئەوەی رێگە لەهەژمونی حزبێك یان دوو حزب بەسەر حكومەت بگرن، سەرچاوەكە دەڵێت یەكێتی بەكۆمەڵی راگەیاندووە بەشداری ئێوە لەحكومەت لەبەرژوەندی قۆناغەكە دەبێت .
له‌لایه‌كی تره‌وه و بۆ مسۆگه‌ركردنی ده‌نگی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بۆ بێگه‌رد تاڵه‌بانی كاندیدی باڵی ماڵی تاڵه‌بانی، بافڵ تاڵه‌بانی داوایه‌ك له ئه‌مییر كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات.
بە پێی زانیارییەكانی بەردەستی پەیسەر، بافڵا تاڵاەبانی كورە گەورەكەی جەلال تاڵەبانی داوای لە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كردووە لەكاتی بوونی دوو كاندید بۆ سەرۆكی پەرلەمان فراكسیۆنی كۆمەڵ دەنگ بە بێگەرد تاڵەبانی بدات.