11:20 - 14/02/2019
پلانى دووه‌مى پارتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت چۆنه؟
پارتى ده‌یه‌وێت رۆژى دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به هه‌ر جۆرێك بێت به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌وه‌ش ورده‌كارى پلانى بى ئاماده‌كردووه، بۆ پێكهێنانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتى.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتوون، ورده‌كارى پلانى بى پارتى به جۆرێكه كه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى كاندیده‌كانى پێشكه‌ش نه‌كات و به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌كات، سهرۆكێكى كاتى بۆ په‌رله‌مان له پێكهاته‌ى مه‌سیحییه‌كان داده‌نرێت و جێگرى یه‌كه‌مى هێمن هه‌ورامى ده‌بێت، جێگرى دووه‌میشى بۆ پێكهاته‌ى توركمانه‌كان ده‌بێت.
پارتى ده‌یه‌وێت پۆسته‌كانى یه‌كێتى له حكومه‌ت به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ببرێن تا ئه‌و حزبه خۆى یه‌كلاده‌كاته‌وه‌و پۆسته‌كانى خۆى پڕده‌كاته‌وه، هاوكات به‌پێى پلانه‌كه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه كه ساڵى ٢٠١٥ وەستابوو.
دواى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم سوێند ده‌خوات و مه‌سرور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راده‌سپێرێت، وه هه‌ركاتێك یه‌كێتى كاندیده‌كانى پێشكه‌شكرد بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌وا سه‌رۆكى كاتى په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
تا ئێستا دیار نییه پێش كۆبوونه‌وه‌ى دووشه‌ممه‌ى ئاینده‌ى په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كێتى و پارتى ده‌گه‌نه رێككه‌وتن یاخود پارتى پلانى دووه‌مى جێبه‌جێده‌كات، بڕیاره جارێكى دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ردوولا كۆببنه‌وه.