11:10 - 14/02/2019
ورده‌كارى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى گۆڕان و پارتى
گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارتى ده‌یه‌وێت بڕیارى كۆتایى بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى كۆتایى بۆ جڤاتى نیشتیمانى به‌رێته‌وه، تا بڕیارى به‌شدارى حكومه‌ت یاخود ئۆپۆزسیۆنبوون یه‌كلایى بكه‌نه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێداگرى له وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كاتەوه، ده‌یه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ وه‌ڵامى كۆتایى له‌و باره‌وه وه‌ربگرێت.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ لەگەڵ گۆڕان له شاندى پارتى هه‌ریه‌كه له فازڵ میرانی، هۆشیار زێبارى، دڵشاد شه‌هاب، مه‌حمود محه‌مه‌د، ئازاد به‌روارى، جەعفەر ئیمینکی، فرسەت سۆفی به‌شدار بن، لە گۆڕانیش هەریەکە لە مستەفای سەید قادر، جەلال جەوهەر، جەمال محەمەد، ئاوات شێخ جەناب، ئاراس وەلی، رەوف عوسمان بەشدارن.
بڕیاره شاندى دانوستانكارى گۆڕان ئه‌نجامى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كانى خۆى بهێنێته‌وه بۆ جڤاتى نیشتیمانى بۆ ئه‌وه‌ى جڤات بڕیارى كۆتایى سه‌باره‌ت به به‌شدارى حكومه‌ت یاخود ئۆپۆزسیۆنبوون بدات.
بڕیاره رۆژى ١٨ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆببێته‌وه، یه‌كێتى تا ئێستا كاندیدى بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشكه‌شنه‌كردووه، پارتیش په‌یامى ئه‌وه‌ى پێگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌ى ١٨ی مانگ دواناخرێت و پێویسته ئه‌نجامبدرێت.