02:20 - 13/02/2019
بڕیاری سێ حیزب له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
بڕیار وایه رۆژی 18ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و تیایدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ و شیوعی ئاماده‌نین ده‌نگ به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بده‌ن.
لایه‌نه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و حیزبی شیوعی پێشتر خۆیان یه‌كلاكردبوه‌وه كه به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌ت ناكه‌ن و ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگه‌یاندبوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی په‌یسه‌ر، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و سێ لایه‌نه ئاماده‌نین ده‌نگ به كاندیده‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بده‌ن و له‌و روه‌شه‌وه، ئه‌و سێ حیزبه له په‌یامێكی ناوخۆی حیزبه‌كانیاندا، په‌رله‌مانتاره‌كانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه ده‌نگ به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌ده‌ن.
سەبارەت بەكۆمەڵی ئیسلامیش زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه ئەگەر كۆمه‌ڵ بەشداری حكومەت بكات ئەوە دەنگ بە كاندیدەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەدات و ئەگەریش بووە ئۆپۆزسیۆن ئەوە ئەندامەكانی لەپەرلەمانی كوردستان ئازاد دەكات كە دەنگ بە كاندیدەكان بدەن یان نا.