12:09 - 13/02/2019
كاندیدی به‌هێزی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌یه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌یدا، هه‌وڵده‌دات، كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا بكاته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانیش كاندیدی به‌هێز بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته رێواس فایه‌قه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانییه‌وه به په‌یسه‌رپرێس دراوه، یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌یه‌وێت كاندیده‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا بكاته‌وه.
له ئێستادا یه‌كێتی نیشتیمانی له‌ژێر فشارێكی زۆری پارتی دیموكراتی كوردستاندایه بۆ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 18ی مانگی په‌رله‌مانی كوردستان و پارتی سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه له واده‌ی خۆیدا.
به‌و هۆیه‌وه خواستی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه پێش هاتنی ئه‌و به‌رواره له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه تا ئێستا به‌هۆی ململانێی باڵه‌كانی ئه‌و حیزبه‌وه دیارینه‌كراوه، یه‌كلا ببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی په‌یسه‌ر، رێواس فایەق كاندیدی بەهێزی یەكێتیە بۆ سەرۆكی پەرلەمان و زۆرینەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پشتیوانی دەكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه ئه‌وه‌ی به په‌یسه‌رپرێس گوت، زۆرینەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی رایانگەیاندووە پشتیوانی رێواس فایەق دەكەن بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.
سەرچاوەكە دەڵێت، ئەو ئەندامانەی مەكتەبی سیاسی بە ماڵی تاڵەبانیان راگەیاندووە كە هەڵوێستی ئەوان پەیوەندی بەململانێی باڵی كۆسرەت رەسوڵ و ماڵی تاڵەبانیەوە نیە، بەڵكو پێێان باشه رێواس فایه‌ق بێت.
بیانووی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وه‌یه كه ناكرێت دوو كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دوو گرنگترین پۆستی یه‌كێتی بۆ ئه‌وان بێت و پێیان باشه ئه‌و پۆسته بۆ رێواس فایه‌ق بێت.
هەنگاوەكەی ئەو ئەندامانەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی دوای ئەوە دێت كە قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت یەكلایی بۆوە.