09:31 - 13/02/2019
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی داوایه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كه‌ن
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، جگه له ته‌وه‌ره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی، ژماره‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌باره‌ی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان داوایه‌ك ده‌خه‌نه به‌رده‌م جێگری سكرتێری گشتی.
به‌پێی زانیارییه‌كان بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە كۆبونەوەكەی رۆژی سێ شەممەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی تایبەت دەبێت بەدوو تەوەری سه‌ره‌كی ئه‌وانیش پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و دیاریكردنی كاندیده‌كانه بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها ته‌وه‌ری دووه‌میش گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر رێكه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه.
په‌یسه‌رپرێس ئه‌وه‌ی زانیوه، جگه له‌و دوو ته‌وه‌ره ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی، ده‌یانه‌وێت له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یانه‌وه بكرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره كه كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتییه، ئه‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به نیازن داوا له كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بكه‌ن، كه ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی كۆنگره له‌و كۆبوونه‌وه‌دا رونبكاته‌وه و بۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به فه‌رمی بخاته‌ڕوو.