06:10 - 12/02/2019
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ تاوتوێكردنی داواكارییەكانی گۆڕان و یەكیًتی و پرسی كاندیدەكانی جێگری یەكەم و دووەمی سەرۆكی پەرلەمان و كۆبوونەوەی 18ی مانگ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە، له ئه‌گه‌ری یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بارزانی بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به بێ یه‌كێتی ده‌دات.
بەپێی زانیارییەكانی بەردەستی پەیسەرپرێس، مەكتەبی سیاسی بەرسەرپەرشتی مەسعود بارزانی لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت و تیایدا داواكارییەكانی گۆڕان و یەكێتی دەخرێتە بەردەم بەرپرسانی ئەو حیزبە. هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی سەردانەكەی وەفدی پارتی بۆ لای كۆمەڵ و توركمان و مەسیحییەكان دەكرێت.
یەكێك دیكە لەو تەوەرانەی كە بڕیارە باسی لێوەبكرێت، دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانە لەلایەن یەكێتی نیشتیمانیەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەر كە لەمەكتەبی سیاسی پارتییەوە دەستی كەوتووە، ئەگەر یەكێتی كاندیدەكەی یەكلا نەكرێتەوە ئەوا پارتی پلانی بی جێبەجێ دەكات و له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌درێت.
هەر بەپێی زانیاریەكان، گەر كۆبوونەوەی پەرلەمان لە 18 مانگ بە یەكلابوونەوەی كاندیدەكەی یه‌كێتی دەست بە كۆبوونەوە نەكات و په‌رله‌مان چالاك نه‌كرێته‌وه،ئەوا پارتی دەیەوێت حكومەتی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ پێكبهێنێت و پۆستەكانی یەكێتی بە بەتاڵی بۆ یەكێتی جیبهێڵێت و دوا بڕیاریش بارزانی ده‌یدات.