05:53 - 26/11/2018
توركمانهكان و مهسیحییهكان داوای دوو پۆستی باڵای ههرێم دهكهن
لەسەروبەندی نزیكبوونەوەی پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم، توركمانەكان داوای پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت و مەسیحییەكانیش داوای جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەكەن.
لەوبارەوە ئایدن مەعروف سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لەخولی پێشووی پەرلەمان، بە پەیسەرپرێسی گوت: ئەوان وەك توركمان داوای جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەن و ئەوەشیان بەلایەنی براوەی هەڵبژاردنەكان گوتووە.
گوتیشی: ئەوان زانیاریان هەیە كە مەسیحیەكانیش داوای جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە.
لای خۆیەوە یەعقوب گۆرگیس ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی رافیدەین بە پەیسەرپرێسی راگەیاند: ئەوان وەك نەتەوە ئاشورین و وەك ئاینیش مەسیحی، بۆیە پێویستە یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆكی حكومەت یان سەرۆكی پەرلەمان بۆ پێكهاتەكەی ئەوان بێت و لەگفتوگۆكانیش ئەوە بەڕوونی دەخەنەڕوو.
پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت و پۆستی سەرۆك و جێگری پەرلەمان خواستی زۆرینەی لایەنەكانی لەسەرە جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان بوو، بەپێی ئاماژەكان پارتی بەنیازە دوو جێگر بۆ سەرۆكی حكومەت دابنێت و بۆ سەرۆكی پەرلەمانیش دوو جێگر.
داواكردنی ئەو دوو پۆستەش لە چوارچێوەی سیاسەتە نوێكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دێت، كە بۆ كابینەی نوێی حكومەت رەنگڕێژی كردووە.