09:35 - 10/02/2019
یهكێتی ئاگاداری قسهكانی پارێزگاری كهركوك نیه
دوێنێ راكان جبوری پارێزگاری بهوهكالهتی كهركوك رایگهیاند، لهگهڵ یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لهسهر ئازادكردنی چهند دهستگیركراوێكی پێكهاتهی عهرهب گهیشتونهته رێكهوتن، بهڵام بهرپرسێكی یهكێتی دهڵێ ئاگاداری ئەو جۆرە ڕێكەوتن و گفتوگۆیانە نین.
ڕاكان سەعید پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك لەچوارچێوەی كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەیەك دەستگیركراوی پێكهاتەی عەرەب لەوانەی كە پێشتر و لەساڵانی ڕابردوو لەلایەن ئاسایشی یەكێتیەوە دەستگیركراون بێ تاوانییان سەلمێنراوە، یهكشهممه بەشێكیان لەكەركوك ڕادەستی كەسوكارەكەیان دەكرێنەوە.
گوتیشی: كۆبونەوەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی بۆئەو دۆسیەیە بەردەوامی هەیە ویەكێتی بەدەنگەوە هاتنێكی باشیان بۆئەو پرسە هەبووە.
جەختی لەوەش كردەوە لەڕێی ئەو ناو و زانیاریاریانەی لامان بەردەستن، زانیاریەكان لەگەڵ یەكێتیدا ئاڵوگۆڕدەكەین وپڕۆسەكە بە قۆناغبەندی بەڕێوەدەچێت وگفتوگۆ وهەوڵەكان قۆناغی باشی بڕیوە.
سەبارەت بەم لێدوانانەی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و چۆنێتی دانیشتنەكەی پارێزگاری و یەكێتی، عەلی قەڵایی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەپەیسەرپڕێسی ڕاگەیاند: ئێمە وەك مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی ئاگاداری ئەو جۆرە ڕێكەوتن وگفتوگۆیانە نین كە پارێزگاری كەركوك باسی لێوە كردووە وئاگاداری ئازاد كردنی دەستگیركراوانیش نین.
گوتیشی: هەر دەستگیركراوێكی عەرەب كە بێ تاوانی سەلمێندرابێت ول ەبەندینخانەكانی هێزە ئەمنیەكاندا بێت ئێمە لاریمان لەئازاد كردنیان نیەو بەمەرجێ هیچ سكاڵایەكی لەسەر تۆمارنەكرابێت.
لای خۆیەوە حەلیمە ئەحمەد دایكی فرج حەسەنی دەستگیركراو لای هێزەكانی ئاسایشی یەكێتی بەپەیسەر پرێسی ڕاگەیاند: مانگی 26ی ئازاری ساڵی 2015 فەرەجی كوڕم كە لەدایك بووی ساڵی 1979یەو ولەوبەروارە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لەنێوبازاڕدا دەستگیركراوەو تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
ئەو دایكە هەروەها گوتی: ئەمجەد حسێنی خوشكەزام كە تەمەنی 17 ساڵاە لەسەردەمی شەڕی داعش دوای ئەوەی توانیویەتی لەقەزای حەویجەوە هەڵبێت وخۆی بگەیەنێتە ئەو ناوچانەی لەژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگە دابوون، دەستگیركراوە چارەنوسی نازانین.
حەلیمە بەهیوای قسەكانی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و یەكێتییەو ە لە ئێستادا چاوەڕوانی كوڕ و خوشكەزاكەیەتی.