01:16 - 08/02/2019
پارتی له وه‌ڵامی توركمانه‌كان نیگه‌رانه
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون، كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت و تیایدا دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه، به‌ڵام توركمانه‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه تا نه‌زانن ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه چییه به‌شدار نابن و پارتیش له‌و وه‌ڵامه نیگه‌رانه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوه، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه هۆشداریی داوه‌ته توركمانه‌كان و ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندون، گه‌ر به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌ی حیزبه‌كه‌ی و یه‌كێتییه‌وه نه‌یه‌ن، ئه‌وا پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه بۆ توركمان دیاریكراوه، پێیان نادرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی رایگەیاندووە بەرەی توركمانی ئەگەر جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی دەوێت دەبێت بەشداری كۆبونەوەكەی 18ی مانگی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكات لەهەولێر.
پێشتر بەرەی توركمانی داوای جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیان لەپارتی كرد و پارتیش رەزامەندی پیشاندا و كاندیدی بەهێزیش بۆ ئەو پۆستە ئایدن مەعروفە.
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 41 ئەندام پێكدێت كە 26 ئەندامیان لەلیستی برایەتی كەركوكن كە زۆرینەیان كوردن هەروەها بەرەی توركمانی 8 ئەندام و گردبوونەوەی عەرەبی 5 ئەندامی و هاوپەیمانیەتی ئیسلامی و توركمانی 1 كورسی و گردبونەوەی نیشتمانی عێراق 1 كورسی هەیە.
لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و هێرشی سوپا و حەشدی شەعبی رێبوارتاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنەكە شارەكەی جێهێشت و ڕووی كردە هەولێر، و لەوكاتەوە كارەكانی ئەنجومەن پەكی كەوتووە و حكومەتی عێراقیش راكان جبوری بەپارێزگاری كاتی شارەكە دەستنیشانكرد.