01:34 - 07/02/2019
هەفتەی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە كۆدەبنەوە
بڕیارە هەفتەی داهاتوو پێنج لیژنەی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دیاریكردنی ئەو شوێنانەی پێشمەرگە بۆی دەگەڕێتەوە كۆببنەوە...
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بڕیارە هەفتەی داهاتوو پێنج لیژنەی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە كۆببنەوە، لیژنەكانیش تایبەت دەبن بە كەركوك و دیالە و سەڵاحەدین و رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی موسڵ، سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت كۆبونەوەكە بۆ دیاریكردنی ئەو میحوەرانەیە كە پێشمەرگە بۆی دەگەڕێتەوە و لەو كۆبونەوەیەدا ئەو شوێنانە دیاری دەكرێن، بەڵام ناوچەكان لەشەنگالەوە تا خانەقین پێشمەرگەی تێدا دەبێت.
بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە هێزەكانی پێشمەرگە ناچن ناو شارەكان و لەدەرەوەی شارەكاندا دەمێننەوە و لەگەڵ سوپای عێراق بەهاوبەشی ئاسایشی ئەو ناوچانە دەپارێزن.