کوردستان

11:07 - 07/02/2019

یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی سلێمانی چاره‌سه‌ر بكات‌

پەیسەر

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ نیازی كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی هه‌ژمونیان له‌ سنوری سلێمانی زیاتره‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كان.

له‌وباره‌وه‌ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند: یه‌كێتی ئەگەر كێشەیەكیان لەگەڵ گۆڕان یان هەر لایەنێكی تر هه‌بێت ئه‌وا ئه‌وان به‌ نیازین ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

گوتیشی: ئەوان بڕیارێكیان هەیە بۆ چارەسەری تەواوی كێشەكانیان لەگەڵ حزبەكانی سنوری سلێمانی لەناویشیاندا بزوتنەوەی گۆڕان و بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت سەردانی حزبەكانی ئەم سنورە بكەن.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ر هه‌روه‌ها گوتی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی یه‌كێتی و پارتی رێگەخۆشكەرە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیشه‌وه‌  ئاماژەی بەوەكرد،  پارتی بەجیا كۆبونەوە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و لایەنەكان دەكات، بەڵام هەركاتێك پێویست بوو ئەوە ئەوان بۆ كۆبونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ گۆڕان و كۆبونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ گۆڕان و پارتی ئامادەن.
سەبارەت بە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش كە بڕیارە 18ی ئەم مانگە لەهەولێر بكرێت، فەرید ئەسەسەرد رایگەیاند، كۆبونەوەی یەكەم لەهەولێر دەكرێت و دواتر كۆبونەوەكان دەبرێنەوە بۆ كەركوك، و هەر رێككەوتنێكیش لەكۆبونەوەكەی هەولێر بكرێت لەوێ راناگەیەندرێت و لەناو باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە ئاراستەی دانیشتوانی شارەكە و رایگشتی دەكرێت.