02:52 - 06/02/2019
ئاستەنگی بەردەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
تائێستا ئەندامانی لیستە عەرەب و توركمانەكانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رەزامەندییان پیشان نەداوە بێنە هەولێر بۆ بەشداری لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
دوێنێ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر كۆبوونەوە و تێیدا لەسەر ئەوە رێككەوتن كە رۆژی 18ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەشاری هەولێر بەرێوەبچێت و دوای رێككەوتنی یەكێتی و پارتیش لیژنەیەكی هاوبەش دەستیكردووە بەئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەكە.
بهپێی زانیارییهكانی بهردهستی پهیسهرپرێس، لیژنە هاوبەشەكەی یهكێتی و پارتی، پەیوەندی كردووە بە عەرەب و توركمانەكانی كەركوك و داوایان لێكردوون 18ی مانگ بەشداری لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن لەشاری هەولێر.
لهوبارهوه سهرچاوهیهك ئهوهی بۆ پهیسهر، كه عەرەب و توركمانەكان رایانگەیاندووە دەبێت رێككەوتنی پێكهاتەكان هەبێت بۆ كاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و تائێستاش ئەو رێككەوتنە نیە.
ههروهها له وهڵامی لیژنه هاوبهشهكهی یهكێتی و پارتی پێكهاتهكانی كهركوك، گوتویانه، نازانن كورد بەنیازی چییە لەپرۆسەی بەرێوەبردنی شارەكە بۆیە پێویستیان بەكاتی زیاترە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر بەشداریكردن یان نەكردن لەو كۆبوونەوەیە بدەن.
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رۆژی 30 كانونی دووەمی ساڵی 2005 هەڵبژێردراوە و لەو كاتەوە هیچ هەڵبژاردنێك بۆ ئەنجومەنەكە نەكراوە.
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 41 ئەندام پێكدێت كە 26 ئەندامیان لەلیستی برایەتی كەركوكن كە زۆرینەیان كوردن و هەروەها بەرەی توركمانی 8 ئەندام و گردبوونەوەی عەرەبی پێنج ئەندام و هاوپەیمانیەتی ئیسلامی و توركمانی یەک كورسی و گردبونەوەی نیشتمانی عێراق یەک كورسییان هەیە.
لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و هێرشی سوپا و حەشدی شەعبی رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنەكە کەرکوکی جێهێشت و ڕووی كردە هەولێر، لەوكاتەوە كارەكانی ئەنجومەن پەكی كەوتووە و حكومەتی عێراقیش راكان جبوری بە پارێزگاری كاتی شارەكە دەستنیشانكرد.