04:49 - 05/02/2019
بەرهەم ساڵح داواكاریەك ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەكات
سەرۆك كۆماری عێراق لەرێگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه داواكاریەك ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی لەبەغداد داواكاریەكی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی كردووە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوەرۆكی داواكاریەكە ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بووه له‌نێوان خۆیی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی پارتی.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان به‌رپرسانی باڵای پارتی و به‌رهه‌م ساڵحدا ئه‌نجام نه‌دراوه، پارتی پێی وایه یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح پاپه‌ندی رێكه‌وتنی نێوان بۆ چۆنێتی هه‌ڵبژاردن و كاندیدبوونی فواد حسێن نه‌بوون.
پێشتر واش بڵاوكرایه‌وه، كه پارتی ئاماده نیه پێشوازی له چوونی به‌رهه‌م ساڵح بكات بۆ هه‌ولێرو جگه له‌وه‌ش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو له ئه‌گه‌ری چوونی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌ولێر پارتی رێگری لێ بكات، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و باره‌وه بۆ په‌یسه‌رپرێس رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆمار ده‌یه‌وێت به دانیشتن له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و حیزبه‌كه‌ی ئاسایی بكاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بەڵێنی بەسەرۆك كۆمار داوە داواكاریەكەی بگەیەنێتە جێگری سەرۆكی پارتی.