06:01 - 04/02/2019
بۆ ئاسایكردنهوهی پهیوهندییهكانیان لهگهڵ گۆڕان نامهیهك دهدرێته مهكتهبی سیاسی یهكێتی
ژمارەیەك لە ئەندامانی
سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ گۆران
دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژیەكیان ئامادەكردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی
پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، هەریەك لە قادرعەزیز و رەفعەت
عەبدوڵا و ئاسۆمامەند و مەحمود سەنگاوی و رزگارعەلی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی و فەرید
ئەسەسەرد و ئاڵاتاڵەبانی و هەلۆ پێنجوێنی و نەسرەدین سورچی و ئاسۆ عەلی و سیروان
كوێخا نەجم و عەدنان حەمەی مینا و بەرزان ئەحمەد كوردە و سامان گەرمیانی لەئەنجومەنی
سەركردایەتی و لاهورشێخ جەنگی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نامەیەكیان ئاراستەی
مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندكردووە و تێیدا داوایانكردووە
هەرچی زووە حزبەكەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە و هەوڵ بدات بۆ ئاسایكردنەوەی
پەیوەندیەكانیان.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس
دەڵێت، ئەو 15 بەرپرسەی یەكێتی پرۆژەیەكیشیان هاوپێچی نامەكەیان كردووە، بۆ رێككەوتن
لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و پرۆژەكەش وەك بەدیلی رێككەوتنی دەباشان ئەژماردەكرێت.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس
ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو سەركردانەی یەكێتی داوایانكردووە دوای پەسەندكردنی پرۆژەكە
لەلایەن یەكێتیەوە بەفەرمی رەوانەی بزوتنەوەی گۆڕان بكرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش دیراسەی
بكەن و وەڵامیان بدەنەوە.