04:11 - 04/02/2019
له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ یه‌كێتی و پارتی خواستی رێكه‌وتنی كۆتاییان هه‌یه
بڕیاره وایه سبه‌ینێ سێشه‌ممه جارێكی دیكه پارتی و یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببنه‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ری رێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی نزیكه.
پێشتر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پرسه‌كانی كابینه‌ی نوێ شه‌ش كۆبوونه‌وه‌یان كرد كه هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه، به‌ڵام پێده‌چێت سبه‌ینێ رێكه‌وتنی ئه‌و دوو لایه‌نه نزیك بێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دراوه بهپهیسهرپرێس، یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرۆژەیەكی بۆ كۆبونەوەكەی رۆژی سێ شەممە ئامادەكردووە و تێیدا پرسی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم و وەزیری دادی عێراق و پارێزگاری كەركوكی كردۆتە یەك پاكێج.
پێشتر یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه سوربووه، كه پرسی كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی داد و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ وه‌ك یه‌ك پرس له‌سه‌ر مێزی دانیشتنیان له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكات، به‌ڵام وا دیاره یه‌كێتی به نیازی نزیكبوونه‌وه له پارتی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵی سازش له‌م مه‌رجه‌ی بكات و وازی لێبێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێتی له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ گفتوگۆكه‌ی سبه‌ینێ، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته پلانییه‌وه ئەگەر پارتی سوربێت لەسەرئەوەی كە تەنها باسی پێكهێنانی حكومەت بكرێت ئەوە یەكێتی نەرمی دەنوێنێت و پرسەكانی تر بۆ دوای پێكهێنانی كابینەی حكومەت دوادەخرێن.
هه‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شه‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگه و ئه‌و جێگه‌یه كه بڕیاری گه‌وره‌ی لێ بدرێت. سه‌عدی پیره هه‌روه‌ها گوتیشی، له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پرسه‌كان له‌یه‌ك نزیكن.
په‌یسه‌رپرێس ئه‌وه‌شی زانیوه، كه پارتیش به هه‌مان شێوه‌ی یه‌كێتی دوو پلانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه، به‌پێی زانیارییه‌كان كه له مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌وه دراوه به په‌یسه‌ر، پارتیش سەرەتادا پێداگری دەكات كە لەكۆبونەوەكەدا تەنها گفتوگۆ لەسەر پرسی كابینەی حكومەت بكرێت، بەڵام ئەگەر یەكێتی سوربوو لەسەر تێكەڵكردنی پاكێجەكان ئەوە نەرمی دەنوێنێت.
هه‌ر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێوه، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، یه‌ك گرفتمان هه‌یه له گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا كێشه‌كانی به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌وجا بێینه سه‌ر كوردستان، یان كێشه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پێكه‌وه بچینه‌وه بۆ به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتی: گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین ئه‌وه كێشه‌كانی تر رێكه‌وتن له‌سه‌ری ئاسانه‌و ناشتوانین چیتر دانیشتنه‌كان به كراوه‌یی بهێڵینه‌وه چونكه میله‌ته‌كه‌مان لێمان رازی نابێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، پارتی به‌نیازی رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و له روه‌شه‌وه، نایه‌وێت كێشه بۆ دانانی حاكم ئه‌ركانی كاندیدی وه‌زاره‌تی داد دروست بكات و پرسی پارێزگاری كەركوكیش بۆ ئەو لیژنە هاوبەشە جێبهێڵدرێت كە هەردووحزب بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسە پێكیانهێناوە.