11:00 - 04/02/2019
"یەكێتی دەربارەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵەی كرد"
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەپشكی پارتی رایدەگەیەنێت یەكێتی دەربارەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵەی كرد و هەوڵەكەشی سەری نەگرت.
محەمەد كەمال ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی برایەتی و لەپشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پەیسەرپرێسی راگەیاند، هەوڵەكەی یەكێتی بۆ دانانی جەمال مەولود بەسەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵە بوو، سەری نەگرت و تەنانەت نەیتوانی موچەی ئەندامانی ئەنجومەنیش وەربگرێت.
محەمەد كەمال دەشڵێت، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێش نوسینەوەی دەستوری عێراق پێكهێندراوە بۆیە ناچێتە ژێر باری یاسای ژمارە 21ی پارێزگاكان و بەپێی یاسای بریمەر كاردەكات بۆیە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا نیە. ههروهها گوتی: پەلەكردنی یەكێتی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە هەڵەیەكی گەورەبوو زیانیش بەپێگەی كورد دەگەیەنێت.
لهبارهی دهستبهكاربوونی جەمال مەولود دەشڵێ، بریاری دەست بەكاربوونی جەمال مەولود وەك سەرۆكی كاتی ئەنجومەنی پارێزگا لەلایەن رێكخەری پەیوەندیەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەركراوە ئەوەش لەدەسەڵاتی ئەودانیە.
بەبڕوای ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا كە بەرپرسی لقی پارتیش بووە لەكەركوك، كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی نابێتە هۆی چارەسەری پرسی كەركوك چونكە كێشەی كەركوك لەساڵی 1921 وە هەیە و لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە هەیە بۆیە پێویستە لەرێگەی مادەی 140 وە جێبەجێبكرێت.