04:48 - 03/02/2019
زانیاری نوێ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی
بڕیاروابوو رۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه دواخراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی لای په‌یسه‌رپرێسه، هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه و به‌هۆیه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا بۆ رۆژی سێشه‌ممه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وەفدی یەكێتی لەلایەن كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكایەتی دەكرێت و بافڵ تاڵەبانی و سەعدی ئەحمەدپیرە بەشدار دەبن و وەفدی پارتیش لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و هەریەك لە مەسرور بارزانی و هۆشیار زێباری و ئازاد بەرواری و دڵشاد شەهاب بەشدار دەبن و پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم تاوتوێ دەكرێت.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵ دەدات دوای كۆبونەوە دووقۆڵیەكەی لەگەڵ یەكێتی، بەزووی كاتی كۆبونەوەی سێ قۆڵی دیاری بكات بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی دەربارەی كاندیدەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بدرێت.