04:02 - 03/02/2019
پارتی راپۆرتیك له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی شیڵادزێ ده‌داته وه‌زیری به‌رگری توركیا
دوو به‌رپرسی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌چنه شاردێی سلۆپی و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری توركیا و دۆندار فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی وڵاتەكە كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دراوه به په‌یسه‌رپرێس، دوێنێ شه‌ممه خەڵوسی ئەكار وەزیری بەرگری توركیا، لەگەڵ ئومێت دۆندار فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی وڵاتەكە له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كه‌یاندا بۆ شڕنا‌خ و دواتر شاردێی سلۆپی سه‌رسنوری نێوان باشور و باكوری كوردستان، چاویان به دوو به‌رپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی پارتی راپۆرتێكی هه‌واڵگرییان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی شیلادزێ داوه‌ته، وه‌زیری به‌رگری توركیا.
رۆژی 26ی مانگی رابردوو، دژی بۆردومانه‌كانی توركیا هاوڵاتیانی شیڵادزێ خۆپیشاندانیان كرد و چونه سه‌ر باره‌گاكانی سوپای توركیا، هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیاوه هاوڵاتییه‌ك شه‌هید بوون و چه‌ند هاوڵاتییه‌كیش برینداربوون.
پێشتر په‌یسه‌رپرێس بڵاویكرده‌وه كه دووان له‌برینداره‌كانیش كه خه‌ڵكی شاری دێرسیمی باكوری كوردستانن، راده‌ستی توركیا كراونه‌ته‌وه و له‌ئێستادا ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.