08:08 - 02/02/2019
پلانی حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی موچە
به پێی پلانێكی حكومه‌ت پێش هاتنی نه‌ورۆز، موچه‌ی ته‌واوی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ران بدات، چونكه بیروڕای به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی به شێوه‌یه‌كه كه له‌دوای موچی مانگی 12 كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكدێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە دەستی كەوتووە، كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم پلانی داناوە بۆ ئەوەی پێش هاتنی مانگی نەورۆز موچەی مانگی 12 ی فەرمانبەرانی هەرێم بدەن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وه‌ی بۆ پهیسهرئاشكرا كرد، كه بیروبۆچوونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له مانگی داهاتوه‌وه پێكدێت و به‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت كۆتا موچه‌ی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌ت موچه‌ی مانگی 12 بێت و پێش نه‌ورۆز دابه‌شی بكه‌ن.
سەرچاوەكه دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت رایگەیاندووە پێكهێنانی كابینەی حكومەت دەگاتە نەورۆز و تا ئەوكاتەش ئەوان موچەی مانگی 12 دابەش دەكەن و لەدوای ئەوەش لەموچەی مانگی یەكەوە با كابینەی نوێ بڕیار لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی بدات.