کوردستان

06:10 - 02/02/2019

لەچەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری كۆدەبنەوە‌

پەیسەر

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق كۆببنەوە، پەیسەرپرێس ئامانجی كۆبونەوەكە ئاشكرا دەكات.

فەریق جەبار یاوەری ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە پەیسەرپرێسی راگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدێكی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە كۆببنەوە.


ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكرد تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە پرسی هاوكاری و هەمەهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی حكومەتی فیدراڵی بێت و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە سەڵاحەدین و دیالە و كەركوك و نەینەوا تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە دەبێت.

جەباریاوەر ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوان كێشەیان لەسەر شوێنی كۆبونەوەكە نیە لە هەولێر بێت یان لەهەر شوێنێكی تر، بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس وەفدێكی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی شەڕی دژی تیرۆر بەشداری كۆبونەوەكە دەكات.