کوردستان

02:51 - 02/02/2019

ژمارەیەك هاوڵاتی سلێمانی لە توركیا خنكان‌

پەیسەر

ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پارێزگای سلێمانی له‌ ده‌ریای ئیجه‌ی نێوان توركیا و یۆنان كه‌ به‌مه‌به‌ستی كۆچكردن بۆ ئه‌وروپا رۆشتوون، خنكان.

له‌وباره‌وه‌ ئاری جەلال سەرۆكی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق  بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: بەلەمێكی كۆچبەران لە ده‌ریای ئیجه‌ی نێوان یۆنان و توركیا ژێر ئاو كەوتووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی خنكاون، بەڵام تائێستا بەدیاریكراوی نازانن چەند كەسن.

 ئاری جەلال ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم سەرنشینەكانی بەلەمەكە خەڵكی سلێمانین و ئەوانیش نوێنەری رێكخراوەكەیان لەتوركیا و یۆنان رەوانەی شوێنی روداوەكە كردووە بۆ ئەوەی هاوكاری رزگاربووەكان بكەن.

ساڵانە چەندین هاوڵاتی هەرێم لەرێگەی ئاوەوە خۆیان دەگەیەننە ئەوروپا و بەشێكیشیان لە رێگەی قاچاخ گیان لەدەستدەدەن.