کوردستان

02:37 - 02/02/2019

لەكۆبونەوەی سێ قۆڵیدا كاندیدەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان یەكلایی دەكرێنەوە‌

پەیسەر

بڕیارە لە كۆبونەوەی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان یەكلایی بكرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بڕیارە لەكۆبونەوەی ئەم هەفتەیەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لەشاری هەولێر بەرێوەدەچێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان یەكلایی بكرێتەوە.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، لەناو یەكێتیدا بێگەرد تاڵەبانی یەكلایی بۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ئەوەش لەكاتێكدایە ناوی هەریەك لە رێواس فایەق و قوباد تاڵەبانیش بۆ ئەو پۆستە دەهێندرا، بەڵام زۆرینەی مەكتەبی سیاسی پشتیوانی بێگەردتاڵەبانی بوون و قوبادتاڵەبانیش ئامادەنەبووە ئەو پۆستە وەربگرێت.

سەبارەت بەجێگری سەرۆكی پەرلەمانیش سەرچاوەكە دەڵێت، هێمن هەورامی وەك جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان یەكلایی بۆتەوە ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ناوی ئومێدخۆشناویش بۆ ئەو پۆستە دەهێندرا بەڵام ئومێد خۆشناو دەبێتە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستا.

سەبارەت بەجێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیش سەرچاوەكە دەڵێت، بۆ توركمانەكان یەكلایی بۆتەوە و ئایدن مەعروف لەبەرەی توركمانی بەهێزترین كاندیدی ئەو پۆستەیە.