02:14 - 02/02/2019
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی گۆران و یەكێتی
بزوتنەوەی گۆران بۆ كۆبونەوە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان، چاوەڕێی گەرانەوەی رێكخەری گشتی دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بزوتنەوەی گۆران چاوەڕێی گەڕانەوەی عومەرسەید عەلی رێكخەری گشتی دەكات كە ئێستا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی لەئەوروپایە.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی راپه‌ڕاندی ئه‌و حیزبه چاوه‌ڕێی رێكخه‌ری گشتیان ده‌كه‌ن تا واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌لایه‌ن رێكخه‌ره‌كه‌یانه‌وه دیاری بكرێت.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا عومەر سەید عەلی لەرێگەی فرۆكەخانەی سلێمانیەوە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس لەماوەی دوو مانگی رابردوودا یەكێتی 9 جار داوای كۆبونەوەی دووقۆڵی لەبزوتنەوەی گۆڕان كردووە و چەند سەركردەیەكی حزبەسیاسیەكانیشی بۆ ئەو مەبەستە راسپاردووە، بەڵام گۆڕان بەبیانوی ئەوەی یەكێتی رێككەوتنی دەباشانی جێبەجێ نەكردووە و تەقەكەرانی شەوی 12ی ئایاریشی رادەستی یاسا نەكرد هەموو جۆرە كۆبونەوەیەكی لەگەڵ یەكێتی ره‌تكردوه‌ته‌وه.