کوردستان

02:01 - 31/01/2019

سەردانەكەی پارتی كاریگەری ناكاتە سەر بڕیاری یەكگرتوو‌

پەیسەر

ئەندامێكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت، سەردانەكەی پارتی كاریگەری نابێت لەسەر بڕیاری حزبەكەى، چونكه‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نى جێبەجێکردنی ئه‌و بابه‌ته‌ى یه‌كلاكردووه‌ته‌وه‌.

شێركۆجەودەت ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە پەیسەرپرێسی راگەیاند سەردانەكەی رۆژی پێنجشەممەی پارتی هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بڕیاری پێشووی یەكگرتوو نابێت، چونكە ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەكگرتوو بڕیاری كۆتاییداوە كە بۆ چوار ساڵی داهاتوو دەبنە ئۆپۆزسیۆن، سەردانەكە تایبەت بووە بە پرسی پەیوەندی پارتی و یەكگرتووەوە نەك كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.

شێركۆ جەودەت، سەبارەت بە دەستپێكردنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بەبێ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی رایگەیاند، ئەوە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆیە چونكە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، سەرۆكی كاتی پەرلەمان تەنها دوو ئەركی هەیە ئەوانیش سوێندخواردنی پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتییه‌، بۆیە سەرۆكی كاتی مافی ئەوەی ئەوەی نیە كۆبوونەوەی پەرلەمان بكات.