12:10 - 31/01/2019
پەیسەرپرێس چەند نهێنیەكەی كۆبونەوەكەی كۆمەڵ و پارتی ئاشكرا دەكات
پارتی ژمارەیەك مەرج بۆ كۆمەڵی ئیسلامی دادەنێت و بریاریشە لە ئایندەیەكی نزیكدا عەلی باپیر سەردانی بارزانی بكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە لەكۆبونەوەكەی رۆژی پێنج شەممەی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیدا پارتی چەند مەرجێكی بۆ بەشداری كۆمەڵ لەحكومەت خستۆتەڕوو.
زانیارییهكان ئاماژه بهوه دهكهن كه پارتی به كۆمهڵی ئیسلام راگهیاندووه دهبێت كۆمهڵ لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و بەشداری لەحكومەت خۆی و راگەیاندنەكەی یەكلایی بكاتەوە، نابێت بەشداری لەحكومەت بكات و رۆڵی ئۆپۆزسیۆنیش ببینێت.
ههروهها وهفدی پارتی داوای له كۆمەڵی ئیسلامی ههر پرۆژەیەك كۆمهڵ بیهوێت بیباته پهرلهمان پێشتر لەگەڵ پارتی گفتوگۆی لەسەر نەكرابێت چونكە رێككەوتنی كۆمەڵ و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت رێگە لەبەردەم كۆمەڵ دەگرێت پرۆژە دژی حكومەت یان پارتی ئامادەبكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگەیاندووە، دەبێت كۆمەڵ گرەنتی بداتە پارتی كە بۆماوەی چوار ساڵ لەحكومەت دەمێنێتەوە و لەژێر هیچ بیانو و پاساوێكدا ناكشێتەوە، سەرباری ئەوەش دەبێت كۆمەڵ بە كارنامەی حكومەت رازی بێت كە لەلایەن پارتی و یەكێتی و گۆرانەوە ئامادەدەكرێت.
لە وەڵامدا كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاندووە تا كارنامەی حكومەت نەبینن هیچ بڕیارێكی لەبارەوە نادەن، هەروەها كۆمەڵی ئیسلامیش چەند داواكاریەكی خستۆتەبەردەم پارتی.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت، هەردوولا لەسەر ئەوە رێككەوتوون لە ئایندەیەكی نزیكدا و بۆ تواندنەوەی بەستەڵەكی پەیوەندیەكانی پارتی و كۆمەڵ، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات.