11:34 - 31/01/2019
پەیسەرپرێس ناوەرۆكی پرۆژەی یەكێتی بۆ رێككەوتن لەگەڵ پارتی ئاشكرا دەكات
پەیسەرپرێس ناوەرۆكی پرۆژەی یەكێتی بۆ رێككەوتن لەگەڵ پارتی ئاشكرا دەكات و تائێستاش پارتی وەڵامی پرۆژەكەی نەداوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرۆژەیەكی بۆ رێككەوتن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكردووە و پرۆژەكەی رادەستی پارتی كردووە.
سەرچاوەكە دەڵێت، پرۆژەكە بۆ بەدیلی رێككەوتننامەی ستراتیژیە و تێیدا یەكێتی رایگەیاندووە ئەوان بەشداری حكومەت بوون نەك شەریكی راستەقینە، و ئاگایان لە گرێبەستەكانی نەوت و فرۆشتن و داهاتی سامانەسروشتیەكان نەبووە، دەبێت بۆ لەمەودوا بەتەواوەتی ئاگاداری پرۆسەی نەوت بن.
له بهشێكی دیكهی پڕۆژهكهدا، یهكێتی رایگەیاندووە شاندەكانی كوردستان بۆ دەرەوە زۆرجار ئەندامی پارتی یان ماڵی بارزانی بوون، هەروەها ئەو وەفدانەش كە لەدەرەوە هاتوون تەنها سەردانی پارتیان كردووە، بۆیە بۆ لەمودوا دەبێت یەكێتی نوێنەری لە تەواوی شاندەكان بۆ دەرەوە هەبێت و لەو وەفدانەش بەشداربێت كە پێشوازی لە وەفدەبیانیەكان دەكەن، بەپێچەوانەوە نابێت پارتی بەناوی هەرێمی كوردستانەوە لەگەڵ هیچ وڵاتێك دابنیشێت یان رێككەوتن بكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، یەكێتی لەپرۆژەكەیدا رایگەیاندووە دەبێت بۆ لەمەودوا ئاگاداری جوڵەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بن بەپێچەوانەوە هێزەكانی 70 پابەندی هیچ بڕیارێكی بەرپرسانی پارتی نابن.
لهبارهی ئهنجومهنی ئاسایشیشهوه، یهكێتی دهڵێ، دهبێ بهشداری بڕیارهكانی ئهنجومهنی ئاستیش بین كه ئێستا لهلایهن پارتیهوه كۆنتڕۆڵ كراوه و له پڕۆژهكهیدا رایگەیاندووە پارتی بەخواستی خۆی ئەو ئەنجومەنە بەكاردەهێنێت بۆ لەمەودوا دەبێت یەكێتی ئاگاداری تەواوی بریارەكانی ئەنجومەنەكە بێت.
پارتی پڕۆژهكهی یهكێتی بهدهست گهیشتووه بهڵام به پێی ئهو زانیاریانهی له بهردهست پهیسهرپرێسدان، تا ئێستا پارتی وهڵامی پڕۆژهكهی یهكێتی نهداتهوهتهوه، بۆ وەرگرتنی رای یەكێتی لەسەر ئەو پرۆژەیە پەیسەرپرێس پەیوەندی كرد بە هەریەك لە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی و فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە بەڵام وەڵامی پەیوەندیەكەیان نەدایەوە..