06:23 - 30/01/2019
یەكێتی هەوڵی دروستكردنی بەرەیەك دەداتن
بهمهبهستی دروستكردنی هاوسهنگی هێز له كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەوڵی دروستكردنی بەرەیەك دەدات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بەدیاریكراویش ماڵی تاڵەبانی هەوڵ دەدەن بەرەیەك لەهەرێم بۆ سنورداركردنی "تاكڕەوی" دروست بكەن.
ئهم ههوڵانهی یهكێتی له كاتێكدایه پارتی تا ئێستا داواكانی یهكێتی له كابینهی نوێی حكومهتی ههرێم و پرسی پارێزگاری كهركوك و پۆستی وهزارهتی داد جێبهجێ نهكردووه.
سەرچاوەكە دەڵێت: لەو چوارچێوەیەدا یەكێتی دەستپێشخەری بۆ رێككەوتنی دووقۆڵی خستۆتە بەردەم كۆمەڵی ئیسلامی و بریاریشە هەفتەی داهاتوو هەردوو حزب بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو تەوەرە كۆببنەوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، یەكێتی بەناوی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی دەباشان هەوڵ دەدات لەگەڵ بزوتنەوەی گۆران نزیك بێتەوە و هەرسێ لایەنیش رێككەوتنی سێ قۆڵی واژۆ بكەن.
سەرچاوەكە دەڵێت، یەكێتی دەیەوێت بۆ كەمكردنەوەی تاكڕەوی و هاوسەنگی هێز بەرەیەك لەگەڵ حزبەكانی تر دژی پارتی بكاتەوە ئەوەش لەكاتێكدایە ئەو حزبە لەناوخۆی خۆی یەكگرتوو نیە و كێشەی هەیە.