03:54 - 30/01/2019
فراكسیۆنی پارتی لەرێی یاساوە هەوڵی دەركردنی پەكەكە دەدات
فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی دەركردنی پەكەكە دەدات، پەرلەمانتارێكی ئەو حیزبەش دەڵێت نەمانی پەكەكە لەهەرێم دەبێتە هۆی كشانەوەی سوپای توركیا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیاسایەكە بۆ دەركردنی "گروپە نەیارەكان"ی وڵاتانی دراوسێ لەعێراق و مەبەستی سەرەكیش گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانە.
لای خۆیەوە نەهرۆ رەواندزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی پارتی بەپەیسەرپرێسی راگەیاند ئەگەر پەكەكە لە هەرێم نەمێنێت، هیچ بیانویەك بۆ مانەوەی سوپای توركیا نامێنێت.
ئهو پهرلهمانتارهی پارتی ههروهها دهڵێ: به نهمانی پهكهكه له ناوچهكانی ههرێم، توركیاش ناتوانێت چیتر ناوچە سنوریەكانی هەرێم بۆردومان بكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند: دەبێت پەكەكە كە خۆی بەنوێنەرایەتی بەشێكی كوردستان دەزانێت رەچاوی دۆخی هەرێم بكات.