06:39 - 29/01/2019
بافڵ تاڵەبانی دەربارەی كێشەكانی حزبەكەی پێشنیارێكی نوێ دەخاتەڕوو
بافڵ تاڵەبانی كوڕی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پێشنیارێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەكانی حزبەكەی لەسەر پۆستە باڵاكان دەخاتەڕوو، به‌ڵام پێشنیاره‌كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ره‌تده‌كرێـته‌وه.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بافڵ جەلال تاڵەبانی كوڕی سكرتێری گشتی یەكێتی پێشنیارێكی بۆ چارەسەری كێشەكانی حزبەكەی خستۆتەڕوو.
بەپێی پێشنیارەكەش باڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و ماڵی تاڵەبانی كاندیدەكانیان بخەنە بەردەم پەرلەمانتاران لەپەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت و دواجار وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاربێت.
له پێشنیاره‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانیدا باس له‌وه‌شكراوه بۆ هه‌ر پۆستێكی باڵا یه‌كێتی دوو كاندیدی هه‌بێت و له په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێته‌وه.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پێشنیارەی پێ باش نیە و پێی وایە گواستنەوەی كێشەكانی حزبە بۆ ناو حكومەت.
ئه‌م پێشنیاره‌ی كوڕه گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی حیزبه‌كه‌ی له كاتێكدایه به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی نزیكن له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی.