06:01 - 29/01/2019
هۆكاری دواكەوتنی كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ڕیوه‌بچێت، به‌ڵام به بێ بوونی هیچ راگه‌یاندراو و لێدوانێك كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی بووه.
له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، زانیارییه‌كنی بۆ پەیسەرپرێس ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ لەسەرداوای یەكێتی بووە.
هه‌رچه‌نده تا كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان چاوه‌ڕوانی هاتنی وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانیان ده‌كرد، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درا.
سەرچاوەكە دەڵێت، باڵی ماڵی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ كێشەیان لەسەر كارنامەی حكومەتی هەرێم و كاندیدەكان هەیە، سەرباری ئەوەش ناكۆكی لەسەر ئەندامانی شاندی دانوستانكاری یەكێتی یەكێك بووە لەكێشەكان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌نجامنه‌دانی كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بووه، به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی داوای ئه‌وه‌یان كردووه هه‌مان ئه‌و وه‌فده بچێته‌وه بۆ لای پارتی كه له 13 ئه‌ندام پێكهاتبوون، به‌شێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون وه‌فدێكی نوێ بۆ چونه لای پارتی ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
بریاربوو رۆژی سێشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری هەولێر بەرێوەچوو، بەڵام كۆبونەوەكە نەكرا، و تا ئێستاش هیچ كاتێك بۆ كۆبونەوەكە دیاری نەكراوە.