12:06 - 29/01/2019
"كورده‌كان له بودجه، فێڵیان لێكردین"
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات
كه هێزه كوردییه‌كان جۆرێك فێڵیان به‌كارهێنا زۆرترین بڕیان له بودجه‌ی ساڵی 2019
ده‌ستكه‌وت.
خالد جه‌شعمی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله‌ی
چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه، به پێگه‌ی (عین العراق نیوز)ی ڕاگه‌یاندووه"
ده‌رگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بودجه‌ی ساڵی 2019 به مه‌به‌ستی خزمه‌ت و به‌رهه‌مهێنان
ته‌رخان نه‌كراوه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یان بووه كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین
بكات."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" بودجه به‌و مه‌رجه
به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكرا كه نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی كۆمپانیای فرۆشتنی
نه‌وتی نیشتیمانی(سۆمۆ)بكرێت، ئه‌گه‌ر بێت و پابه‌ند نه‌بن، ئه‌وا له بودجه بێبه‌ش
ده‌بن. به‌ڵام ئه‌وان توانیان فێڵ بكه‌ن، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه بودجه‌كه‌یان
ببڕێن ئه‌وا واتای موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕاوه."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و
ئاماژه به‌وه ده‌كات" له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بودجه ببڕێن، سه‌رجه‌م ڕێكخراوه
ناوخۆی و بیانیه‌كان دێنه سه‌ر هێڵ كه حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان برسی
ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیانی له حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌دات. له كۆتایدا هه‌رێمی كوردستان
براوه‌ی بودجه بوو."
له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019، داهاتەكان بە زیاتر لە 105 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە،
خەرجییەكانیش بە زیاتر لە 128 تریلیۆن دینار و كورتهێنانی بودجەش زیاتر لە 22 تریلیۆن
و بودجەی بەكاربەریش بە زیاتر لە 95 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە.
له بودجه‌كه‌دا
پشكی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك بە لە 12,67% خەمڵێنراوە كە نزیكەی نۆ
تریلیۆن دینارە، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمیش بە زیاتر لە 126 ملیار دینار
خەمڵێنراوە.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه
28ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بودجه‌ی گشتی عیراقی فیدڕاڵی
بۆ ساڵی 2019 په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.