11:11 - 29/01/2019
پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بڕیارە كاتژمێر 2ی دوا نیوەرۆی ئەمرۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری هەولێر پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنەوە، سەرچاوەكەی پەیسەرپرپرێس دەڵێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی شاندی پارتی و كۆسرەت رەسوڵیش سەرۆكایەتی شاندی یەكێتی دەكات و مەسرور بارزانی كاندیدی پارتیش بۆ پێكهێنانی حكومەت بەشداری كۆبونەوەكە دەبێت.
یەكێتی بۆ كۆبونەوەكە پرۆژەیەكی گشتگیری ئامادەكردووە،بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێتی بە كاندیدكردنی حاكم ئەركان بۆ وەزیری دادی حكومەتی فیدراڵی رازیە و پرسی پارێزگاری كەركوكیش بۆ لیژنەهاوبەشەكەی یەكێتی وپارتی جێدەهێڵدرێت، بۆیە زۆرترین گفتوگۆ لەسەر كابینەی حكومەت و پرسی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەبێت.