05:59 - 28/01/2019
وەزارەتی دارایی چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكات
وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی ئەنجومەنی وەزیران
دەكات بۆ دەستكردنەوە بە ئامادەكاریەكانی پرۆژەیاسای بودجە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس دەستی كەوتووە،
وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بۆ ئەوەی بریاری كۆتایی دەربارەی
پابەندبوون یان نەبوون بەپرۆژەیاسای بودجەی 2019ی عێراق بدات.
زانیارییهكان ئاماژه بهوهدهدهن، كه تا ئەنجومەنی
وەزیران بڕیار نەدات وەزارەتی دارایی ناتوانێت هیچ هەنگاوێك بۆ دەستكردنەوە بەئامادەكردنی
بودجە بنێت، چونكە یاسای بودجە پشت بە داهات و خەرجی دەبەستێت و ئەگەر سەرچاوەكانی
داهات بەتەواوی ڕوون نەبن ئەوە ناتواندرێت یاسای بودجە ئامادەبكرێت.
سهرچاوهیهك له وهزارهتی داراییهو لهو
بارهوه به پهیسهرپرێسی راگهیاند: هەر كاتێك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بریاری
كۆتایی دەربارەی یاسای بودجەی عێراق دا ئەوكاتە دەست دەكەنەوە بە ئامادەكاری بودجە
و ئەگەر وەزارەتەكان یارمەتیدەربن، و وەزیری دارایش خۆی هاوكاربێت ئەوا دهتوانین لەماوەی
6 هەفتەدا پرۆژەیاسای بودجە ئامادەبكات.
پێشتر حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی بۆ ئامادەكردنی
بودجەی 2019 پێكهێنا بەڵام دواتر كارەكانی لیژنەكە راگیران.
لەساڵی 2014 وە حكومەتی هەرێم یاسای بودجەی نیە
و تەنها بەیان مالی خەرجی و داهاتی هەبووە.