ركابه‌رى كۆمپانیاكان له‌سه‌ر نرخى كه‌م و جۆرى باش، بنه‌ماى سه‌ره‌كى بازاڕى ئازاده، ئێستا ئه‌و بنه‌مایانه له بازاڕى ئازادى هه‌رێمى كوردستان پێچه‌وانه‌ن، نرخى كۆى كه‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نى و پێداویستییه‌كانى دیكه له ژماره‌یه‌كه‌وه بۆ ژماره‌یه‌كى ئێجگار گه‌وره‌تر ده‌ستپێده‌كات، خاوه‌ن مۆڵ و فرۆشگا‌كان خۆیان نرخه‌كان دیاریده‌كه‌ن و خۆشیان رێژه‌ى داشكاندن ده‌نوسن، یاسا بۆ رێكخستنى نرخ و پاراستنى مافى كڕیار نییه، بۆیه‌ش خه‌ڵك قوربانى گه‌وره‌ى ئه‌و بازاڕه و ویژدانى بێ چاودێرى بازرگانه‌كانن. ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ساڵى ٢٠١٠ یاساى پاراستنى مافى به‌كاربه‌رى ده‌ركرد، كه به‌پێى یاساكه به‌كاربه‌ر یاخود كڕیار ئازادى ته‌واوى هه‌یه هه‌موو زانیارییه‌ك بزانێت له‌سه‌ر ئه‌و شمه‌كه‌ى ده‌یكڕێت، ده‌بێت له گرانفرۆشى و فێڵى فرۆشیاران پارێزراوبێت، هاوكات ئه‌نجومه‌نێكى حكومه‌ت كه نوێنه‌رى وه‌زاره‌ت و ده‌سته و سه‌ندیكا په‌یوه‌ندیداره‌كان تێیدا ئه‌ندامن سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى نرخ و كوالێتى و پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر ده‌كه‌ن، په‌رله‌مانى كوردستان هه‌مان ساڵ یاساى ژماره نۆى ده‌ركرد، كه به‌پێى یاساى هه‌رێم ده‌بێت كار به‌و یاسایه‌ى عێراق بكرێت تا هه‌رێم بۆخۆى ده‌بێته خاوه‌نى یاسایه‌كى تایبه‌ت بۆ پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر، به‌ڵام دواى نۆ ساڵ نه یاساكه‌ى عێراق جێبه‌جێكرا و نه هه‌رێمیش یاساى تایبه‌تى ده‌ركرد. شێوازى دیاریكردنى نرخ له هه‌رێمى كوردستان پشت به سیسته‌مى بازاڕى ئازاد ده‌به‌ستێت، واته فرۆشیار بۆخۆى نرخ دیاریده‌كات، هه‌رچه‌ند چاودێرى له‌سه‌ره به‌ڵام ده‌گوترێت قۆرخكارى و ده‌ستى سیاسییه بازرگانه‌كان، كۆنتڕۆڵكردنى نرخ و ئازادى بازاڕى كردووه به خه‌ون، چونكه هیچ یاسا و رێسایه‌ك نییه بۆ دیاریكردنى نرخ، هاوڵاتییه‌ك كاتێك شتێك ده‌كڕێت هیچ زانیارییه‌كى له‌سه‌ر نییه و نازانێت ده‌بێت به چه‌ند و چۆن بفرۆشرێت. كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى بازاڕى ئازاد نرخى كه‌م و كوالێتى باشه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى ركابه‌رى كۆمپانیاكانه‌وه دروستده‌بێت، ئه‌میر قه‌ساب سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ئابوری‌ناسان پێى وایه، له هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت پێچه‌وانه‌ى سیسته‌مى بازاڕى ئازاده، چونكه لێره بازاڕ له‌سه‌ر بنه‌ماى شمه‌كى خراپ و نرخى به‌رز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هیچ كه‌سیش زانیارى له‌سه‌ر نرخ نییه، كۆمپانیا و خاوه‌ن مۆڵ و فرۆشیاره‌كان به ڕبه‌ى خۆیان ده‌یپێون. ئه‌میر قه‌ساب بۆ په‌یسه‌ر گوتى، له به‌رئه‌وه‌ى لێره ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ى كۆمپانیاكانه‌وه ده‌ستیان خستووه‌ته بازاڕ، بۆیه قۆرخكارى روویداوه‌و ركابه‌رى نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخ و باشكردنى كوالێتى، به پێچه‌وانه‌وه نرخ جێگر نییه، هه‌ر شوێنێك به جۆرێك نرخ داده‌نێت"فرت و فیڵى زۆر هه‌یه، چاودێریش نییه له‌سه‌ر نرخه‌كان له‌هه‌ركوێ سیاسییه‌كان سه‌ركردایه‌تى بازاڕیان كرد ئه‌وه بازاڕ شكستدێنێت و قۆرخده‌كرێت، چونكه ئه‌وان له روانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه‌وه سه‌یرى شته‌كان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت به كه‌مترین كات زۆرترین داهاتیان ده‌ستبكه‌وێت". هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى پشت به ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت و له وڵاتانى دراوسێوه هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نى و پێداویستییه‌ك هاورده‌ى ناو هه‌رێم ده‌كرێت، قه‌باره‌ى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له وڵاتانى ئێران و توركیا سه‌رووى ٢٠ ملیار دۆلاره، ئه‌وه‌ش هه‌م هه‌رێمى كردووه‌ته بازاڕێكى گه‌وره بۆ ساغكردنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى وڵاتان و هه‌م هاوڵاتیانیشى كردووه به نێچیرى ئه‌و بازاڕه جەنجاڵە. ئه‌میر قه‌ساب به گرنگى ده‌زانێت هه‌رچى زووه له هه‌رێمى كوردستان دوو یاساى تایبه‌ت بۆ پاراستى به‌روبوومى خۆماڵى و مافى به‌كاربه‌ر ده‌ربچن، بۆئه‌وه‌ى له مامه‌ڵه و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى كۆمپانیاكان له‌به‌رچاو نه‌گیرێن، هاوڵاتیانیش مافیان پارێزراو بێت و مافى خاوه‌ن به‌رهه‌مى ناوخۆش نه‌خورێت و ركابه‌رى دروستبێت بۆ ئه‌وه‌ى باشترین پێداویستى به كه‌مترین نرخ به هاوڵاتیان بگات. له چوار ساڵى رابردوو به‌هۆى كێشه سیاسییه‌كانه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان رۆڵێكى ئه‌وتۆى نه‌بینى و نه‌یتوانى چاودێرى دۆخى بازاڕ بكات، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیش ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌وتۆیان لانه‌بووه‌و جوڵه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان نه‌كردووه بۆ پاراستنى هاوڵاتیان له نرخی به‌رز و ئاڵۆزى بازاڕ، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى زۆر سكاڵایان گه‌یاندووه‌ته ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوێك بنێت و سنورێك بۆ نرخه‌كان دابنێت، ئێستا لیژنه‌ى خزمه‌تگوزرایى و شاره‌وانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نه‌كه له بابه‌ته‌كه ده‌كۆڵێته‌وه. محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب بڕیارده‌رى لیژنه‌كه بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بازاڕ ئازاده‌و فرۆشى كاڵاكان بازرگانییه، بۆیه ده‌رفه‌تى ئه‌وه ره‌خساوه بۆ بازرگان و فرۆشیاران به نرخى به‌رز و ناجێگر شته‌كانیان بفرۆشن، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك به ئاره‌زووى خۆى نرخ دیاریده‌كات و ته‌نها هاوڵاتیانیش زیامه‌ند ده‌بن. گوتیشى، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى زۆر گله‌یى ئه‌وه‌یان گه‌یاندووه كه نرخ زۆر به‌رزه و ناجێگره، "نرخ ئه‌كه‌وێته سه‌ر ویژدانى فرۆشیار و چاودێرى نییه له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان، بۆیه ئێستا هه‌وڵى دیاریكردنى نرخه‌كان ده‌ده‌ین هاوشێوه نرخى سه‌وزه نرخى شمه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانى دیكه‌ش دیاریبكرێت". له ناوشارى سلێمانى حه‌وت لیژنه چاودێرى بازاڕ و نرخ و كوالێتى هه‌موو شوێنه‌كان ده‌كه‌ن كه ژماره‌ى هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ٣٥ کەسە، به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى سلێمانى ده‌ڵێت، گرفتى كه‌مى كارمه‌ندیان هه‌یه‌و ناتوانێت بڵێت نرخ به ته‌واوى كۆنتڕۆڵكراوه، چونكه بازاڕى ئازاد گرفتى گه‌وره‌ى بۆ دروستكردوون. سۆران عه‌بدولغه‌فور بۆ په‌یسه‌ر گوتى، جیاوازى كه‌لوپه‌لى نرخه‌كان په‌یوه‌ندى به جیاوازى كوالێتییه‌وه هه‌یه چونكه چه‌ند كوالێتى جیاواز بێت ئه‌وه‌نده‌ش نرخه‌كان ده‌گۆڕێت،"ئێستا هه‌ندێك شوێن به نرخى زۆرگران كه‌لوپه‌لى كوالێتى ده‌هێنێت، خه‌ڵكانێكیش حه‌زى له‌و كه‌لوپه‌له گرانانه‌یه، بۆ داشكاندنه‌كانیش ده‌بێت ئاگاداربین ئایا داشكاندنه‌كه راسته‌قینه‌یه یاخود رووكه‌شه". به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى ره‌تیده‌كاته‌وه قۆرخكارى له بازاڕ هه‌بێت، ده‌ڵێت زۆرجار ده‌چنه شوێنه‌كان لیژنه‌كان داواى پسوله‌ى كڕین ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش سكاڵا بكات ئه‌وا لیژنه‌كان ده‌چنه شوێنه‌كه و سزاى فرۆشیارده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت ئه‌و كه‌سه گرانفرۆشى كردووه"به‌ڵام بازاڕى ئازاد كێشه‌ى دروستكردووه چونكه ئه‌مه‌ى ئێمه هه‌مانه بازاڕى فه‌وزایه، چونكه به واتا ئابورییه‌كه‌ى ده‌بێت باشترین كوالێتى و كه‌مترین نرخ بێت، به‌ڵام بازرگانه‌كانى لاى خۆمان ده‌چوون له چین خراپترین كوالێتییان ده‌هێنا به كه‌مترین نرخ". پێناچێت كۆنتڕۆڵكردنى لاى حكومه‌ت خه‌م بێت، به‌وپێیه‌ى ماوه‌ى نۆ ساڵه ئاماده نییه یاساى پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر جێبەجێبکات، ده‌ستوه‌ردانى سیاسییه باڵاده‌سته‌كان له بازاڕ و قۆرخكارى له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانیانه‌وه كێشه‌ى گه‌وره‌ترى رووبه‌ڕووى خه‌ڵك كردووه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ى ئه‌سته‌م كردووه، نه په‌رله‌مان نه داواكارى گشتى له‌ماوه‌ى رابردوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گرانفرۆشى هه‌نگاویان نه‌ناوه، ره‌نگه به‌رژوه‌ندى سیاسییه بازرگانییه‌كان هه‌وڵه‌كانى بۆ رێكخستنى بازاڕ و به یاساییكردنى ئیفلیجكردبێت.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت