موچە و ئیرادەی ناوەکی

26/11/2020

بەختیار شارەزووری

ئەوەی پێ ی دەوترێت ئیرادەی ناوەکی لە باشوری کوردستاندا بونی نیە ، ئەوەی هەیە ڕەسمی سیاسەت و دەوڵەتداری ئەم ناوچەیە دەکات هێزە باڵادەستەکانن ، لە کورترین حاڵەتدا زۆنی سەوز سەر بە ئێران و زۆنی زەرد سەر بە تورکیا و ڕێککەوتنی ستراتیژی ڕێککەوتنێکە لە ئەنقەرە و تارانەوە داڕێژراوە>

خۆ ئەگەر لە ناو ئەم کۆنتڕۆڵکردنەدا سەیری ململانێکان بکەین ئەوا چەندین دۆسیە هەیە کە بتوانێت زۆر بە ئاسانی ئەم دابەشکاریە بسەلمێنێت ، یەکێ لەو دۆسیانە بریتیە لە موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بەغداد ، با لێرەوە پرسیار لە خۆمان بکەین خۆ پێش مالیکی شایستەی دارایی هەرێم دەهات ، هەرێم لە ڕێگەی کۆمۆوە نەوتی دەفرۆشت و ڕێککەوتنی پەنجا ساڵەش وجودی هەبو ئەی بۆ نەیان دەبڕی باسی داهاتی نەوتی و نانەوتی و سۆمۆ وەک پێویست لە ئارادا نەبو ، خۆ ئەو کات نەوتی کەرکوکیشیان دەبرد ، خۆ ئەگەر بڵێن شەڕی داعش بو ئەوە هیچ بنامەیەکی نیە ، ئەوی بۆچی ئێستە ٣٢٠ ملیار نادات ، کە هەروەک جاران هەرێم بە پێ ی دەستور دەبێت شایستە داراییەکانی خۆی وەرگرێ زیاتر لە ٣٢٠ ملیار ، بە کورتی ئەمە لە پشتەوە پەیوەندی بە ململانێ ی وڵاتانی ناوچە و جیهانەوە هەیە ، با بپرسین چۆن؟

تورکیا و ئێران لە کۆمەڵێک دۆسیەدا هاوبەرژەوەندین بەتایبەت ئێستە کە هەردوکیان ڕوبەڕوی ئابڵۆقەی ئابوری و بەهای دراویان لە بەرامبەر ئەمریکادا کەوتوەتە سەر ، واتا هەردوکیان کە مەترسی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە ، ئەم دو وڵاتە لە زۆر شوێن کارت بە کارتیان کردوە بۆ نمونە کاتێ ئێران لە سوریا ڕۆڵی سەرەکی بو بۆ پشتیوانی بەشار تورکیا هێندە کاریگەری نەبو تەنها ترسی کورد و سنوری هەبو ، تا گەشتە سەرپەڕاندنی سەرهەنگەکانی ئێران ، لە عێراق تورکیا لە ڕێگەی تورکمان و سونەکانەوە کاریگەری گەورەی هەبو کەچی بینیمان تورکیا لە عێراق ئەو کاریگەریەی نەما و سونە پاشەکشەی کرد لە ناوەندی دەستەڵاتدا ، لە سوریاش لە هەمان کاتدا ئێران پاشەکشەی کرد و ئەو کاریگەریەی نەما ، واتا سوریا بۆ تورکیا و عێراقیش بۆ ئێران ، کە دەکرێت بە ڕێککەوتنی نهێنی و کارت بە کارت بوبێ دانی دڵنیایی بە یەکتر ، تا پێش هاتنی کازمی و کوژرانی قاسمی سلێمانیش ئەگەر شایستەی دارایی هەرێم دوا کەوتبێت ئەوا وەک ئێستا نەبوە بە تایبەت دوای مالیکی ، ڕاستە ئەم دەستەڵاتەی خۆمان لەبەر گەندەڵی و دزی قەرزارە ، بەڵام کاتێک ئەمریکا لە عێراق دەیەوێ عێراق لە ئێران بسەنێتەوە و لە کوشتنی سلێمانیەوە دەست پێ دەکات ئەوا ، تورکیا و ئێران دەکەونە ململانێ ی کازمی بە ڕێگەی نهێنی هەر بۆیە ئەوەی هەیە هەقی بەو وردەکاریەوە نیە کە باس دەکرێت ، بەڵکو ئێران و تورکیا بۆ دژایەتی ئەمریکا ئەم کارتانە دەجوڵێنن ، ئەمریکاش تا دو شایستەی پێشتر گوشاری دەکرد ، بەڵام دوای ئەوە هیچ هەڵوێستێکی ڕونی نیە لەبەر کێشەکانی خۆی کۆرۆنا و هەڵبژاردن ، بۆیە من ڕام وایە نە پارتی و نە یەکێتی هێچ ئیرادەیەکیان نیە لەم ململانێیەدا ئەوە تورکیا و ئێرانە بۆ دژایەتی کردنی کازمی کارت بەکار دەهێنن بەرامبەر ئەمریکا یەکێ لەم کارتانەش کارتی موچەیە چونکە هەرێم لە بەرەدەم مەترسی هەڵوەشاندنەوەی ڕیککەوتننامەی ستراتیژیدا و ئەگەری ئەوەی هەیە هەرێم ببێتە پێگەیەکی بەهێزی ئەمریکا ، ئەمەش دژ بە بەرژەوەندی هاوبەشی ئێران و تورکیایە ، بۆیە تورکیا و ئێران سەرچاوەی کێشەی موچەن و دزیەکانیش کە کراوە هەر ئەو دو وڵاتە بون لە ڕێگەی نۆکەرەکانیانەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، کازمیش ناتوانێ لەوە زیاتر پێداگری بکات لە شایستەی دارایی هەرێم ، کازمی ئەوەی دڵمان پێ ی خۆش بو، وا نیەو دیوی دوەمی ئەم دەستەڵاتە گەندەڵەی خۆمانە بەرامبەر هەرێم .